ڕۆژنامەی ( کونگێلڤ پۆستن ) ڕۆژنامەیەکی لۆکاڵی ئەو شارەیە 17-10-2002

ڕێکخراوی ئافرەتانی کورد لە کونگێلڤ / سوید 2002-2004

دەست پێکردنی بواری کارکردنم لە رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی

2002/10/17 ڕۆژنامەیەکی سویدی لە شاری کونگئێلف ئاوا ئەنوسێ .

 ئەوان هاتون بۆ کونگئێڵڤ لە سوید،  لە کوردستانی عێراقەوە ئەیانەوێ بێنە ناو کۆمەڵگەی سویدی و فێری کارێک بن و کاربکەن، بۆ ئەم مەبەستە 15 ئافرەتی کورد کۆبونەتەوە لە کۆمەلەیەکی کلتوری سویدی تێکەڵ لە هەموو نەتەوە جیاوازەکانی لە سوید ئەژین.

ئەم ئافرەتە کوردانە بە بیرۆکەی ئاواز دەلێنی کە سەرپرشتیاری کارەکەیە ، هەفتەی جارێک کۆبونەوە ئەکەن ولە ڕۆژنامەکان بڵاویان کردوتەوە کە ئەیانەوێ پەیوەندی بکەن لە گەل ئافرەتی سویدی جا چ کۆمەڵە بێت یان سەربەخۆ ،مەبەست لەم پەیوەندیە تێکەڵابوون و سودوەرگرتن لە ئەزمونی یەکتر لە هەمان کات بەسەربردنی کاتێکی خۆش دور لە ژینگەی ناوماڵ

ئاواز ئەڵی: من ئەمەوێ هاوکاری ئەم هاووڵاتیانەی خۆم بکەم  لە کوردستانەوە هاتوین ولاتی خۆمان جێهێشتوە لەبەر جەنگ لەم کاتەدا کە لە ولاتی ئێمە جەنگی ئێران وعێراقە ئێمەش وەک کورد هیچ بروایەکمان بەم جەنگە نیە بۆیە ڕێگای هەندەرانمان هەڵبژارد وە ئەمرۆش لە سویدین

باری دەرونی ئێمە زۆر خراپە بۆیە پێوستمان بە تێکەڵ بونە لە گەڵ ژینگەی سویدی، بۆ ئەم مەبەستە هەفتەی جارێک ئافرەتێکی سویدی بانگ ئەکەین کە قسەمان بۆ بکات لە بوارەکەی خۆیدا گفتۆ گۆ ئەکەین بۆ فێربونی زمانەکەشمان باشە ، چایەک ،قاوەیەک بەیەکەوە ئەخۆینەوە کاتێک لە خەمی دوری وڵات ونامۆیی خۆمان دورئەکەوینەوە، کە هاتوینە وڵاتێک هەموو شتێک لە کولتوروزمان وئاوهەواوسروشت بۆ ئێمە جیاوازە.

لەو ئافرەتە سویدیانە کە سەردانیان کردوین ئافرەتێک لە حزبی سۆسیال دیمۆکرات، میا ئۆتۆسۆن  لە شارەوانی کونگێلڤ ، مارگەرێتا میلین لە ستۆکهۆلمەوە

ئەم چاوپێکەتنانە بۆ ئێمە زۆر گرنگە هەم فێری زمانی سویدی ئەبین هەم شارەزای کلتوری ولاتەکە ئەبین

ئەم ژنانە هەندێکیان 8 سال هەندێکیان 6 سالە لە سوید ئەژین ،هەندێک لەمانە کاری کردوە چەند ساڵێک و هەندێکیان بێکارن، هەندێکیان پشوی درێژخایەنی نەخۆشیان هەیە

ئاواز ئەڵی : ئێمە زۆرمان پێخۆشە بەپێی کاتی خۆیان چاومان بە ئافرەتی سویدی بکەوێت لە گەڵیان بچین بۆ نمایشی شانۆ گەری و سینەما و پارکەکان یان کافێتەریا

 

تا ئێرە ڕۆژنامەی کونگئێڵڤ پۆستن بوو رۆژنامەیەکی هەفتانەی ئەم شارە بوو کە ئێمە لێی ئەژیاین سەردانی کردین بۆ نوسینی ئەم راپۆرتە لەسەر گروپی ژنی کورد لە سوید

 

لە دوای بلاو بونەوەی ئەم راپۆرتە لە رۆژنامەکە ، لە ماوەیەکی کورت چەند کەسایەتی و کۆمەڵەو رێکخراو پەیوەندیان پێوە کردین

لەوانە رێکخراوێکی ئافرەتان کە تەمەنیان لە نیوان 20 بۆ40 سال ئەبوو ناویان ژنانی گەنج بوو ئەم ئافرەتانە هەموو خاوەنی براونامەی بەرز بون وەک پزیشک ، پارێزەر، خاوەن کاری سەربەخۆ بزنس  کۆمەلناس، ئەندازیار، مامۆستا،  چەند جارێک پێکەوە کۆبوینەوە ئەوان میوانداری ئێمەیان کرد بە خواردنی خۆیان و چاو قاوە ، هەر کەس باسی ئەزمونی ژیانی خۆی بۆ ئێمە باس ئەکرد، ئێمەش هەر لەو میواندارەیەدا باسی ژیانی خۆمان وبروانامەی خوێندنمان وکارەساتە ناخۆشەکانی ژیانمان بە هۆی شەری بەردەوامی ناوچەکەمانەوە ئەکرد بۆیان تۆزێ فرمێسک لە چاوەکانمان قەتیسئەما و جارجار هەوڵمان ئەدا کە ئەوانیش بە خۆمانەوە دڵ تەنگ نەکەین ، قسەی خۆشمان ئەکرد

ئەوەی جێی سەرنج بوو زۆر حەزیان ئەکرد ئێمە زۆر بدوێین وباش گوێیان بۆ رائەگرتین تا شارەزابن لە کلتورو ژیانمان

بەهەمان شێوە ئێمە میوانداری ئەوانمان کرد لە رێکخراوەکەی خۆمان ، بە خواردنی کوردی و چا و ئیشی هەویر وەک کولیچەو بورمەو شتی تر، گفتۆ گۆو را گۆرینەوە دەستی پێکرد

جگە لەو چالاکیانە گروپەکەی خۆمان ، لە کۆبونەوەکانی خۆمان باسی ئەوەمان ئەکرد ئێمە چیمان لەم سویدیانە کەمترە بۆ وەک ئەوان نەبین لە کارە باشەکاندا بۆ نمونە هەموو بەڵێنمان دا شۆفێری فێر ببین و بچین بۆ خولی مەلە وخولی پێشکەوتوی زمانی سویدی تا بتوانین کاری باشمان دەست کەوێ سەردانی شوێنی مێژوویی ئەو ولاتە بکەین وەک مۆزەخانە و پارکەکان ، جارجار بچینە کافێتەریا و شوێنە گشتیەکان، مانگی جارێک ئاهەنگی خێزانی دروست بکەین لە گەل هەموو خێزانە کوردەکان و نەتەوەکانی تر کۆبینەوە

هەر ئەم گروپە پاش ساڵێک هەموومان مۆلەتی شۆفیریمان وەرگرت و ئێواران بە ئەتۆمۆبیلی خۆمان ئەچوین بۆ خولی مەلە زۆربەمان فێری مەلەوانی بوین، زۆربەمان دەستی کرد بەکاری خۆی ئیشی وەرگرت

ئەم چالاکیانە دوو ساڵی خایاند ، لە 2002 تا 2004 من بریارم دا لە گەڵ خێزانکەم بگەرێمەوە کوردستان. یەکێک لە منالی ئەو ئافرەتە بەشدابوانەی گروپەکە وتی دایە ئاواز خان ئەرواتەوە کوردستان وای دانێ ئەم شارەی ئێمە مەبەستی کونگئێلڤ بوو مرد

 لە 2004گەرامەوە کوردستان دەستم کرد بە نوسینی پرۆژەیەک بۆ ئافرەتان کە خۆی لەرێکخراوێکدا بگرێتەوە بۆ هەمان مەبەست کە لە سوید کردم

لە 2005 رێکخراوی ئامێزم لە سلێمانی دامەزراند، دوای ساڵێک کە چومەوە بۆ سوید هەموو هاورێکانم بە گەرمیەوە هاتنە پێشوازیم وتیان راستی وت لە دوای تۆ کونگئێلڤ ئەم شارە بۆ ئێمەی کورد مرد کەس کەس نابینێ تەنانەت هاتو چۆی مالەوەی یەکیش ناکەین زۆر بێزار و بێتاقەتین، هەموو وتیان ئێستا ئەزانین تۆ چ کارێکت کردوە چەند زەحمەت وهیلاکیت دیوە تا ئێمەت کۆکردوەتەوە و ئێمە دوای تۆ زۆرمان هەول دا تابتوانین ئەورێکخراوە  بیهێلێنەوە و بەردەوام بین، بەڵام نەمان توانی و ئەو توانەییەی تۆمان نەبوو

 

ئاواز دەلێنی